ڕێگە لە پیری دەگرێ و پێست گەنج دەكاتەوە

:: PM:03:04:24/04/2017 ‌

كاتێك ڕۆنی سروشتی لە پێستی مرۆڤ كەم دەبێتەوە، ئەوا ڕاستەوخۆ دەركەوتنی هێڵەكان و چرچی لەسەر ڕووی پێست دەردەكەوێ و دەبێتە هۆی پیر دەركەوتنی هەمووان،  بۆ ئەوەی ڕێگە لە چرچ بوونی پێست و پیر دەركەوتن بگرن، پێویستە لە ڕێگەی زەیتە سروشتییەكانەوە بەردەوام ڕێگری لە وشكبوونی پێست و نەمانی ڕۆنی سروشتی لە نێو پێست بكەین.

ڕۆنە سروشتییەكان چەندان تایبەتمەندی گرنگ و بەهێزیان هەیە كە  دژە چرچی و وشكبوونی پێستن، بەردەوام بریسكە و گەشانەوە بە پێستی مرۆڤ دەدەن، لە خوارەوە گرنگترین ئەو زەیتانە دەخەینە ڕوو كە رێگە لە چرچ بوونی پێست دەگرن.
یەكەم : زەیتی گوێز هیند، یەكێگە لە بەسوودترین جۆری زەیتی سروشتی، ڕێگە لە نیشانەكانی  پیربوون دەگرێت وەكو خاڵی تەمەن و چرچبوون، هەروەها ڕێگە لە زیانەكانی تیشكی خۆر دەگرێت، ئەویش بە بەكارهێنانی زەیتی گوێز هیند لە خواردنی ڕۆژانەدا یان شێلانی پێست بەم زەیتە سروشتییە پاش حەمام كردن دەبێتە هۆی بریقە داركردنی پێست.

دووەم: زەیتی زەیتون، ئەم زەیتە تەواو پێست بە گەنجی و بریقەداری دەهێڵێتەوە و نەرمی دەكات، و دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری، كانزا،  ڤیتامین  E , A بەم جۆرە لە زیانە سەرەتایییەكان دەتپارێزێت. بۆ بەكارهێنان دەتوانن بەم جۆرە زەیتە ئەو شوێنەی كە پێویستە  بۆ ماوەی پێنج تا 10 خولەك هەموو رۆژێك دوای خۆشتن، بیشێلن، ئەم كارە دووبارە بكەنەوە تا سووڕی خوێن  لەو ناوچەیە بەهێز بكات، كە بە ڕۆنی زەیت دەشێلرێت.

سێیەم: زەیتی جۆجۆبا ، دەوڵەمەندە بە دژە پیربوون، ڕێگە لە چرچبوونی پێست دەگرێت و بڕێكی  زۆر لە ڤیتامین C, E تێدایە، پێویستە هەموو رۆژێك بۆ شێلانی پێست بەكاربهێنرێت.

چوارەم: رۆنی ئارگان ، ئارگان لە درەختێكی بێهاوتا دەردەهێنرێت كە تەنیا لە وڵاتی مەغریب دەڕوێت. ئەم جۆرە ڕۆنە كاریگەری دەركەوتنی هێڵی چواردەوری چاو كەم دەكاتەوە پێست نەرم دەكاتەوە و ڕێگە لە پیربوون دەگرێت و پێویستە پێش نووستن بەكاربهێنرێت لە رێگەی شێلانی پێستەوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە هەردوو ڤیتامینی E , A .

پێنجەم: زەیتی باوی (بادەم)، ئەم زەیتە چرچبوونی پێست و نیشانەكانی پیربوون كەم دەكاتەوە و كاریگەری چاوەڕوان نەكراو لەسەر پێست دروست دەكات، ئەویش بە گەرم كردنی چەند دڵۆپێك لەم زەیتە و پاشان دانانی لە ژێر چاوەكانت بە شێوەیەكی خێرا ڕەشی ژێر چاوەكان كەم دەكاتەوە.

شەشەم: رۆنی ئاڤۆگادۆ، میوەیەكی ئەمەریكییە، بۆ چارەسەركردنی پێستی وشك بەكاردەهێنرێت و نیشانەكانی پیربوون كەم دەكاتەوە و سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین E,  A كە كاریگەرییە خراپەكانی تەمەن  ناهێڵن و یارمەتی گەشەكردی خانە و شانەكانی پێست دەدات.

حەوتەم: زەیتی تۆوی گەنم، چەندان تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت و ڕێگە لە نەخۆشییەكانی پێست دەگرێت و نیشانەكانی  پیربوون دوا دەخات لە پێستدا و هەروەها  دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A, E و كاریگەری دژە ئۆكسیدی بەهێزی هەیە كە ڕەگە ئازارەكان دەپارێزێت و زیانی خانەكانی پێست كەم دەكاتەوە. ئەویش بە تێكەڵ كردنی زەیتی گەنم لەگەڵ هەنگوین بە ڕێژەی یەكسان بە بێ‌ بەكارهێنانی ئاو بۆ ماوەی 15 تا 20 خولەك بە پێستەوە بێت ڕێگە لە هەموو گرفتەكانی پێست دەگرێت.

سەرچاوە/ getholistichealth




وشە - ئاوات ئازاد