تیمێكی نێوده‌وڵه‌تیی پسپۆڕانی پزیشكی رای ده‌گه‌یه‌نن، خواردنی میوه‌ی فڕاوله به شێوه‌یه‌كی رۆژانه، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تیمه‌كه له گۆڤاری "Scientific Reports" بڵاویان كردووه‌ته‌وه، فڕاوله یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی زۆرترین سوودیان بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌مه‌ش به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی پێكهاته‌كه‌ی به ڤیتامینه‌كان، ماده‌ی پۆلیڤینۆل و دژه ئه‌كسیده‌كان كه ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌وكردن له جه‌سته‌دا و رێگری له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌كه‌ن.
ئه‌وان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، پێكهاته‌ی "ئه‌لبا" كه له فڕاوله ده‌رده‌هێنرێت، چاره‌سه‌رێكی گرنگه و ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌ری گرێی شێرپه‌نجه‌یی به‌كار بهێنرێت، چونكه ده‌بێته هۆی راگرتنی دابه‌شبوونی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرێكان به جه‌سته‌دا.
توێژه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مشك كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنی فڕاوله به شێوه‌یه‌كی رۆژانه، هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مردن به هۆی شێرپه‌نجه‌وه به رێژه‌ی %15.