وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كی پێنج حه‌سارۆك و شه‌قامی ٣٠مه‌تری و به‌ستنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری و شاره‌دێی داره‌توو و گه‌ڕه‌كی راستی، ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى نیسانى2017 له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامی ٣٠م له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ ئه‌نجام دراوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی ٢٠٪ى شاره‌وانی جێبه‌جێ كراوه و بڕی 25 هه‌زار مه‌تر دووجا قیرتاو كرا كه گوژمه‌كه‌ى 290 ملیۆن دینار بووه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه، پێشتر دوو قۆناغی تر جێبه‌جێ كراوه به‌گوژمه‌ی 350 ملیۆن دینار و بڕیاره له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ، دواتر قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كی پێنج حه‌سارۆك و شه‌قامی ٣٠مه‌تری و به‌ستنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی رۆشنبیری و شاره‌دێی داره‌توو و قیرتاوكردنی گه‌ڕه‌كی راستی، ده‌ست پێ ده‌كات.