له‌ژێر چاودێریی فه‌رھاد ئه‌ترووشی پارێزگای دھۆك، ماڵی لاوان له شاری دھۆك پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به داھێنانی له ناوه‌ندی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دھۆك كرده‌وه.
رێڤین شاخكی به‌رپرسی راگه‌یاندنی ماڵی لاوان له شاری دھۆك به "وشه"ی گوت، "به ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵێك لاو و گه‌نج و قوتابیی شاری دھۆك، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به داھێنان له ناوه‌ندی زانكۆی پولیته‌كنیكی دھۆك كرایه‌وه."
له پێشانگه‌كه‌دا نزیكه‌ی ٢٠ داھێنانی نوێ نمایش كران كه زۆربه‌یان پرۆگرامه كۆمپیوته‌رییه‌كان و كاره ئه‌ندازیارییه‌كان بوون و ئه‌گه‌ر لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌و داھێنانه بكه‌ن، ئه‌وا ده‌توانن خزمه‌تێكی باش به شاری دھۆك بكه‌ن.
دھۆك/ نه‌وزاد ھلۆری