هه‌ریه‌ك له خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا و كچی سه‌رۆك، خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆیانن، بۆیه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه له نێوانیاندا گرفته‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه بۆسه بۆ یه‌كتر بنێنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناوی نه‌هێناوه، بڵاوی كرده‌وه، پێوه‌ندیی نێوان "میلانا تره‌مپ" هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و "ئیڤانكا" كچی سه‌رۆك، له‌وپه‌ڕی ساردیدایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێنده‌ی دووه‌م خۆی به خانمی یه‌كه‌م ده‌زانێ و به‌و شێوه‌یه كار ده‌كات، ده‌رفه‌تی نه‌ماوه بۆ یه‌كه‌م ڕۆڵی خۆی ببینێ.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه، ڕه‌تی كرده‌وه و گوتی، پێوه‌ندیی نێوان میلانا و ئیڤانكا له‌وپه‌ڕی پته‌ویدایه و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كهه‌ڵوێستی بنیات نراوه.
له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی فه‌رمیشدا، میلانا دڕه‌نگ وه‌ك هاوسه‌ری سه‌رۆك خۆی نیشان دا، چونكه وای پێ باش بوو له‌گه‌ڵ كوڕه 11 ساڵەكه‌ی بمێنێته‌وه تا كۆتای ساڵی خوێندن، ئه‌مه‌ش وای كرد كۆشكی سپی بۆ ئیڤانكا جێ بهێڵێ و ئه‌ویش هه‌موو یاساكانی خۆی بسه‌پێنێ و زوو كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كان بكات.
ئیڤانكا، جگه له كۆشكی سپی، له كۆمپانیاكه‌ی باوكیشی به‌شێكی گرنگه و مێرده‌كه‌شی نزیكترین كه‌سی سه‌رك كۆماری ئه‌مه‌ریكایه و كردووشییه‌تی به ڕاوێژكاری خۆی، هه‌ر بۆیه به ئاسانی ده‌توانێ جێگه‌ی میلانا له‌ق بكات.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، گه‌شتی هه‌فته‌ی پێشووی ئیڤانكا بوو بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه له جیاتیی باوكی به‌شداری له مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی "هۆلۆكۆست" كرد، هه‌ر سه‌رۆكێكی تر بوایه، هاوسه‌ره‌كه‌ی له جێی خۆی ده‌نارد.