دوای
بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر قەدەغە كردنی مادەی كهولیەكان بەشێك لە دانیشتوان
عێراق بە تایبەت سوونەكان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە و بڕیاریشە لە ڕێگەی نوێنەراكانیان
داوایەكی ناڕەزایی بگەیەننە نەتەوە یەكگرتوەكان.
جۆزێف
مەسیعی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ میدیا عێراقیەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی
رایگەیاند، ئەو بڕگەیە كە لەئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە قەدەغەكردنی هاوردەكردن و
دروستكردن و فرۆشتنی خواردنەوە كهولییەكان پەسەندكرا دژی دەستورە و پێویستە نەتەوە
یەكگرتووەكان و دادگەی فیدراڵ دژی ئەو بڕیارە بێدەنگ نەبن.
بە پێی
نوسراوێكی فەرمیش كە بەشێك لە پەرلەمانتارانی لیستی عێراقیە پێی هەڵساون بە كۆكردنەوەی
واژوو بۆ نووسینی سكاڵا لەسەر ئەم بڕگەیەی یاساكە لە داهاتی شاراوەنیەكان باس كراوە
بە قەدەغە كردن و غەرامەكردنی سەر پێچیكاران لە 10 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن دیناری عێراقی
.
ئەم
پەرلەمنتارانە بڕیاریان داوە داوەكەیان بگەیینە نەتەوە یەكگرتوەكان كە ئەم یاساییە
لەگەڵ ئازادییەكانی تاك یەك ناگرێتەوە بۆیە لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نوێنەری نەتەوە
یەكگرتوەكان كۆدەبنەوە لەشاری بەغدا بەفەرمی داوەكەیان دەگەیەنن .
عێراق
ساڵانە بڕی ملیۆنێك 200 هەزار لیتر مادەی كهولی هاوردە دەكات و نزیكەی چوار هەزار كرێكار
كار دەكەن و 19 كارگەی نافەرمی بەرهەم هێنانی مادە كهولیەكانی تێدایە.
وشە
/ رامیار جواد