پۆلیسی ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین ڕای گه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٧٦ ساڵ له شارۆكه‌ى قه‌ڵادزێ خۆی سوتاند و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى نیسانى 2017 له راگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین راى گه‌یاند، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (خ . پ. ح) دانیشتووی شارۆكه‌ى قه‌ڵادزێ كه له‌دایك بووی ساڵى ١٩٤١ پیشه‌ی كاسبه له ماڵه‌كه‌یدا نه‌وتی كردووه به جه‌سته‌ی خۆیدا و خۆى سووتاند.
پۆلیسى سنووره‌كه ئاماژه‌ى داوه، به‌هۆى زۆرى سووتانه‌كه‌یه‌وه ئه‌و هاووڵاتییه پێش گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه و هاووڵاتییه‌كه بارى ده‌روونى جێگر نه‌بووه.
پۆلیسى ده‌ڤه‌رى راپه‌رین دووپاتى كردۆته‌وه په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستى پێ كردووه.