به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له سه‌رى ساڵى ئێزدى، له روژانى رابردوودا، زیادتر له 100 هه‌زار كه‌سى ئێزدى له هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان و دنیا، سه‌ردانى په‌رستگىى لالشیان له شارۆكه‌ى شێخان كردووه.
"كاروان باعه‌درى" له راگه‌یاندنى بنكه‌ى رۆشنبیرى و كومه‌ڵایه‌تیى لالش به "وشه"ى گوت: به مه‌به‌ستى پیروزبایى سه‌رى ساڵى ئێزدییه‌كان كه زیاتر له ناو خه‌ڵكدا به "چوارشه‌مبا سۆر" ناسراوه، زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سى ئێزدى سه‌ردانى په‌رستگه‌ى لالشیان كردووه.
زیاتر گوتی: سه‌ردانیكه‌ران له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان هاتبوون كه ئێزدیان تێدا هه‌یه، بێجگه له ئێزدییه‌كانیش هاوكات پێكهاته و ئاینه‌كانى تریش سه‌ردانى لالشیان كردووه.
باعه‌درى له درێژایى قسه‌كانی دا، راشی گه‌یاند كه وێڕاى ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان له دوخێكى نا هه‌مووارى كومه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و ناخوشى ژیانن و له ناو كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وان به گوڕوتینێكى زۆره‌وه به‌شدارییان له رێوڕسمه‌كانى سه‌رى ساڵى ئێزدى كردووه و گوتی: پێویسته هه‌رچى زووه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوه‌ندیی عێڕاق، كار بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كچ و ژن و كه‌سه ره‌فێنڕاوه‌كانى ئێزدى له‌لایه‌ن داعش، چونكه ئه‌وه‌تا مووسڵ نزیكه له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه و تا ئێسته كچ و ژن و منداڵ و كه‌سه ره‌فێنراوه‌كانى ئێزدى له ده‌ستى داعشدان و چاره‌نووسیان نادیاره.
جێگه‌ى باسه، ئێزدییه‌كان 365 چرا له رووژى سه‌رى ساڵدا هه‌ڵده‌كه‌ن، كه ماناى رۆژه‌كانى ساڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
شێخان/ نه‌وزاد هلۆرى