جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى له په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌رى سایلۆى هه‌ولێریان بانگێشتى لیژنه‌كه‌یان كردووه به‌مه‌به‌ستى پرسیاركردن له‌باره‌ى به‌رێوه‌چوونى سستى دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى نیسانى 2017 غه‌ریب مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى له په‌رله‌مانى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، بۆ پرسیاركردن له‌باره‌ى سستى به‌رێوه‌چوونى دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران به‌رێوه‌به‌رى سایلۆى هه‌ولێر بانگێشتى لیژنه‌كه كراوه له په‌رله‌مانى كوردستان.
زیاتر گوتى، ئه‌و پاره‌یه‌ى له لایه‌ن به‌غداوه بۆ جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌وه كرابوو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى كراوه، به‌ڵام له شارى هه‌ولێر به‌به‌راورد به‌شوێنه‌كانى تر كاره‌كان به‌سستى به‌رێوه‌ده‌چوو، لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌كرا و بڕیاردراوه گرفته‌كانى به‌رده‌م سستى كاره‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان گوتى، هۆكارى سستى دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران له هه‌ولێر پێوه‌ندى به چه‌ند كارێكه‌وه هه‌بووه كه ده‌بوایه به‌ر له‌گه‌یشتنى پاره‌كه چه‌كى بانكى ئاماده‌بكرێت، به‌ڵام له هه‌ولێر ئه‌و كاره نه‌كرابوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دڵنیایدا كه له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوو كێشه‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و پاره‌یه له شارى هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌بێت و بانگێشتى به‌رێوه‌به‌رى سایلۆى هه‌ولێریش له‌سه‌ر چه‌ند سكاڵایه‌كى جووتیاران بووه كه ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كردووه.
له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو حكوومه‌تى به‌غدا بڕێك پاره‌ى بۆ گه‌نمى جووتیاران نارد كه تایبه‌ت بوو به‌ساڵى 2015 و 2016 و له‌ئێسته‌دا له‌سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.