بۆ سێیه‌مین ڕۆژ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئاسمانی هه‌رێمى كوردستانیان به‌زاند و ده‌ڤه‌ری ئامێدیان بۆردمان كرد.
دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى نیسانى 2017 ئه‌حمه‌د ئه‌دنی وه‌ك شایه‌تحاڵێكى ئه‌و ناوچه‌یه به" وشه"ى راگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ زیاتر له چوار جار فرۆكه‌كانى توركیا به دووری دوو كیلۆمه‌تر سنوورى گوندی گابێركی سه‌ر به شاره‌دیێ كانی ماسێیان بۆردمان كردوه.
به‌گوێره‌ى قسه‌ى ئه‌و شایتحاڵه بۆردمانى فرۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ترس و دڵه‌راوكێى زۆرى له‌نێو هاووڵاتیاندا دروستكردووه له سنووره‌كه‌دا.
هاوكات ئه‌مڕۆ ده‌بێته سێیه‌م ڕۆژ كه به به‌رده‌وامى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری نێروه و رێكان و گونده‌كانی سه‌رگه‌لی و دێره‌شێ و چیایه‌كانی گاره و مه‌تین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری ده‌ڤه‌ری ئامێدی بوردمان ده‌كه‌ن.
ئامێدی- نه‌وزاد هلۆری