ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت گه‌نج تر له ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ت ده‌ربكه‌ویت، هه‌وڵبده له‌بری بۆتۆكس و نه‌شته‌رگه‌ری به‌شێوه‌ی سروشتی و ته‌ندروست پێست و ڕوخسارت بپارێزه.
به‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌و نۆ خاڵه ده‌توانى ده ساڵ له‌ته‌مه‌نى خۆت گه‌نج تر به‌ده‌ر بكه‌وى.
١- له خواردنی ناو قووتوو دووربكه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیشی ئه‌وا خواردنی ئۆرگانیك یان سرووشتی بخۆ، هه‌وڵبده به ڕیژه‌یه‌كی گونجاو پرۆتین بخۆیت و له هه‌موو شتێكی سوركراوه دووربكه‌وه جا چ گۆشت بێت یان په‌تاته و له‌بری ئه‌وه شتی كوڵاو بخۆ.
٢- ماسی زۆر بخۆ به‌تایبه‌تی سالمون و ئه‌و میوانه بخۆ كه ڕه‌نگیان سووره وه‌كو : شیلێگ و تو و شاتو و سێ‌و و ته‌ماته.
٣- له خواردنه‌وه كحولییه‌كان و كافایین و جگه‌ره كێشان دووربكه‌وه، له‌بری ئه‌وه چای گژو گیا یان چای سه‌وز بخۆوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌توانی له كافایین دووربكه‌ویته‌وه ده‌بێت چای و قاوه زۆر كه‌م بكه‌یته‌وه.
٤- به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت خۆر لێت بدات، ئه‌گه‌ر ناچاریش بوویت بچیته به‌ر هه‌تاو ئه‌وا ده‌بێ ده‌موچاوت بپارێزیت و كرێمی دژه خۆر به‌كاربێنیت، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نا بێگومان ده‌بێت كڵاو و چاوێلكه‌ی هه‌تاویش به‌كاربێنیت.
٥- ده‌بێ دوای ٢٥ ساڵی ئه‌و كرێمانه به‌كار بێنیت كه كۆلاجینیان تێدایه و هه‌موو شه‌وێكیش كرێمی دژه لۆچ بۆ ژێر چاو و ده‌موو چاویشت به‌كار بێنه.
٦- ڕۆژانه ٨ په‌رداخ ئاو بخۆوه.
٧- خواردنی شیر و هه‌نگوین یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی واده‌كات گه‌نج ده‌ربكه‌ویت، بۆیه ده‌توانیت برسییه‌تی خۆت به‌م دوو شته بشكێنیت.
٨- ڕۆژانه ٨ سه‌عات بخه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م ماوه‌یه كه‌متر نه‌بێت.
٩- هه‌وڵبده كه خۆت توڕه نه‌كه‌یت، چونكه توڕه‌یی ماسولكه‌كانی ده‌م و چاوت گرژ ده‌كات و زۆر ئاسانتر لۆچت بۆ په‌یدا ده‌بێت.