دواى ئه‌وه‌ى له یاری كلاسیكۆدا لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ سێرجیۆ ڕاموسی به‌رگریكاری ڕیال مه‌درید به‌ریه‌ك كه‌وتن و به‌و هۆیه‌وه خوێن له ده‌می میسی هات و ئه‌و یاریزانه به كلێنكسێك خوێنه‌كه‌ی راگرت، هه‌وادارانى میسى و یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به‌وێنه كه‌مپینى"پیرۆزى كلێنكسه‌كه‌ت " وێنه‌ى خۆیان بڵاو كرده‌وه.
خوێنهاتنه‌كه‌ی مێسی نه‌بووه هۆى وه‌ستاندنى له یاریكردن به پێچه‌وانه به كلێنكسێك خوێنه‌كه‌ى ڕاگرت و له یارییه‌كه دوو گۆڵیشی كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وى سه‌رنجى هه‌وادارانى ڕابكێشێت، بۆیه ڕاسته‌وخۆ دواى ته‌واوبوونى یارییه‌كه و سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ، هه‌وادارانى میسى و یانه‌ى به‌رشلۆنه به‌وێنه كه‌مپینى "پیرۆزى كلێنكسه‌كه‌ت" وێنه‌ى خۆیان بڵاو كرده‌وه.
له هه‌رێمى كوردستانیش به هه‌مان شێوه‌ى وڵاتانى تر هونه‌رمه‌ند "سامان شه‌وكه‌ت" كه‌مپینه‌كه‌ى ده‌ست پێ كردوو، خه‌ڵكى له دواى ئه‌و وێنه‌كه‌یان داده‌گرت له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك و تا ئێسته‌ش ئه‌م كه‌مپینه دریژه‌ى هه‌یه.