به‌رێوه‌به‌رێتى رۆشنبیری و هونه‌ری شارۆكه‌ى ئاكرێ سه‌ردانی گڵكۆی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی نه‌وزاد عه‌لی ئاكرێى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى نیسانى 2017 كاوه زوهێر به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رێتى رۆشنبیری و هونه‌ری شارۆكه‌ی ئاكرێ به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی دوو ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كۆچ كردنی هونه‌رمه‌ندى كۆمیدی نه‌وزاد عه‌لى ئاكرێى وه‌ك رێزگرتن و وه‌فدارییه‌ك سه‌ردانی گڵكۆی هونه‌رمه‌ندى كۆچ كردوومان كرد و تاجه گوڵینه‌مان له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ى دانا.
زیاتر گوتى، ئه‌و هونه‌رمه‌نده خزمه‌تێكی زۆرى هونه‌ری كوردی و بوارى كۆمیدى كردووه له‌شارۆكه‌ى ئاكرێ.
هونه‌رمه‌ندى كۆچ كردوو نه‌وزاد عه‌لی ئاكرێى له ساڵی ١٩٦٥ له شارۆكه‌ی ئاكرێ له دایك بووه و خاوه‌نى چه‌ندان به‌رهه‌مى كۆمیدییه و له ٢٤ نیسانى ساڵى ٢٠١٥ كوچی دوایی كرد.
ئاكرێ- نه‌وزاد هلۆری