له دوو رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌دا له سنووری پارێزگای دهۆك دوو خێمه‌ی ئاواره و خانوویه‌كی هاووڵاتییه‌كی دهۆك سووتان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى نیسانى 2017 بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رێتى گشتی به‌رگری شارستانی دهۆك به"وشه"ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كه‌مپی كه‌به‌رتووی سه‌ر به پارێزگای دهۆك كه تایبه‌ته به ئاواره‌كان ئاگر به‌ربووه دوو خێمه و سووتان و زیانى ماددى لێ كه‌وته‌وه.
زیاتر گوتى، رووداوه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه دروست بووه و به‌هۆى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى خێمه‌كانى تر پارێزراون.
به‌گوێره‌ى لێدوانى بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رێتى گشتی به‌رگری شارستانی دهۆك له رووداوێكی تری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌دا له ناوچه‌ی ناسراو به حه‌وشكێ له ده‌وورووبه‌ری شاری دهۆك ئاگر له خانوویه‌ك كه‌وته‌وه و زیانى ماددى به‌دواداهات.
به‌پێى ئاماره‌كانى به‌رگری شارستانی دهۆك ئه‌م ساڵ له سنووری پارێزگای دهۆك 440 رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه دروست بووه‌و حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 16 كه‌سیش برینداربوون.
دهۆك - نه‌وزاد هلۆری