دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شووباتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌یه و سبه‌ى مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك و توێژێك دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شووبات كه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه، سبه‌ى سێشه‌م 25ى نیسانى 2017 مووچه‌ی مانگى شووباتى كه‌مئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر به‌پێى خشته‌كه، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جی كردن دابه‌ش ده‌كرێت.
جێگه‌ى بیرهێنانه‌وه‌یه یه‌كه‌مجاره له‌نێو خشته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌راندا توێژى كه‌مئه‌ندامان پێش بخرێت و مووچه‌كانیان له‌ریزبه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كانى پێشه‌وه دابه‌ش بكرێت.
دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى شووبات تا 30ى نیسانى 2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.