کەمێک لەوەو بەر سەرۆکی وەزیرانی سوید، ستیڤان لۆڤین، گەیشتە هەولێری
پایتەختی هەرێمی کوردستان.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکەی، قوباد تاڵەبانی پێشوازی لێ‌کرا.
بڕیارە، لەگەڵ چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و رەوشی ناوچەکە و
عێراق و شەڕی داعش، تاوتوێ بکەن.
ئه‌مڕۆ یەکشەمم، سەرۆک وەزیرانی سووید، گه‌یشته به‌غدا و
له لایه‌ن سه‌رۆكی حکوومەتی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی، پێشوازی لێكرا،
کۆبوونەوەیان ئەنجامداو لە كۆبوونه‌وه‌كەدا
پرسی شه‌ڕی داعش و په‌نابه‌رانی عێراقیان تاوتوێكرد.
ناوبراو له ساڵی 1957 له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید
له‌دایكبووه.
كانوونی دووه‌م/ جانیوەری 2012 بووه‌ته سه‌رۆكی پارتەکەی
(پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید) و لە تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014 بووتە سه‌رۆك
وه‌زیرانی سوید.
چالاکێکی سیاسی دیاری ناو بواری سیاسەتە لە ووڵاکەی و
پارتەکەیشیدا.