تەندروستی جۆرج بوشی باوك چی بەسەر هاتەوە؟

:: AM:09:12:25/04/2017 ‌

نەخۆشخانەی شاری هیوستۆنی ویلایەتی تەكساس كە سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا جۆرج بوشی باوكی لێ خەوێنراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەهۆی نەخۆشییەكەی كە بریتییە لە هەوكردنی سییەكان ئاشكرای كرد، چەند ڕۆژێكی تریش پێویستە سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

نەخۆشخانەی هیوستۆن بڵاوی كردەوە، جۆرج بوشی باوك ئێستە تەمەنی 92 ساڵە و لە ڕووی دەروونییەوە زۆر باشە و پشووی باش دەدات.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی داوە، بەڕێز بوش بۆ ماوەی چەند ڕۆژیكی تر لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و تیمی پزیشكی هیواخوازن چارەسەرەكان كاریگەری باشیان هەبێ و لە كۆتای ئەو هەفتەیە بگەڕێنرێتەوە ماڵەوە.

جێم مەكگراس گوتەبێژ بەناوی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، سەرۆك بوش لە ماوەی نێوان 1989 تا 1993 سەرۆكی ئەمەریكا بووە و باوكی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا جۆرج دەبلیو بوشە، لە ڕۆژی 14 نیسان/ئەپریل بەهۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستی گەیەنرایە نەخۆشخانەی هیوستن لە ویلایەتی تەكساسی ئەمەریكا.

بوشی باوك بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتە، سەرەنجام هەوكردنی سییەكانیشی تووش بووە و پێشتر بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە نەخۆشخانەی میسۆدیست لە مانگی كانوونی دووەم/یەنایەری ئەمساڵ لە نەخۆشخانە مایەوە و نەیتوانی لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی دۆناڵد ترەمپ 45ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئامادە بێت.

سەرچاوە/سكای نیوز.




وشە - باز ئه‌حمه‌د