به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا چیای شنگالیان بۆردمان كرد و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه له‌شه‌ودا رووی دا، ژماره‌ی فڕۆكه‌كان نه‌زانراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی نیسان/ئه‌پریل، عه‌مید سمێ بۆسه‌ڵی، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌عات دووی ئه‌م به‌یانییه ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی توركی چیای شنگالیان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و هه‌شت پێشمه‌رگه‌یش بریندار بوون.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه له نیوه‌شه‌ودا كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه، ژماره‌ی فڕۆكه‌كان نه‌زانراوه، به‌ڵام باره‌گایه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له بورجی چیای شنگال به‌ر بۆردمانی فڕۆكه‌كان كه‌وتووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دووپاتی ده‌كاته‌وه، توركیا پاساوی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی له‌و شێوه‌یه و ئێمه چه‌ندان جار په‌كه‌كه‌مان ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانیان ئه‌و ناوچانه چۆڵ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێرشی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان له‌و داوایه‌ی ئێمه نه‌گرت.
زیاتر ده‌ڵێ، ئێسته‌یش ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت، گه‌ره‌نتی ئه‌وه نییه هێرشی تری له‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی توركیاوه روو نه‌دات، ده‌بێ په‌كه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆی له به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه و دانیشتوانی شنگال به‌جێ بگه‌یه‌نێت و به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بكات.