پیاوێک بە هۆکارێکی سادە بە زللە بەردەبێتە ژنێک

:: PM:11:25:24/10/2016 ‌


گرتەیەکی ڤیدیۆی بووەتە جێگەی نیگەرانی بەشداربووانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وڵاتی چین.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت پیاوێک بە لێدانێکی قورس بەردەبێتە ژنێک و دەیان زللەی پێدا دەکێشیت.

ژنەکە منداڵێکی بچکۆلەی لەگەڵدایە و هەوڵیداوە نەهێڵێت پیاوەکە جگەرە بکێشێت لە ناو ئاسانسۆرێکدا، لە 12ی تشرینی دووەم/ئۆکتۆبەری 2016 روویداوە.

لە کاتی روودانی رووداوەکەوە، پۆلیس بە دوای ئەو پیاوەدا دەگەڕێت لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە، لە ناوچەی هیوبی چین روویداوە، جگە لە ڤیدیۆکە ژنەکەش بە مۆبایلەکەی وێنەی پیاوەکەی گرتووە.

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە منداڵەکە لە ناو ئاسانسۆرەکەدا بە تەنها جێدەهێڵرێت، لەلایەن دایکیەوە دەرگاکەی لی دادەخرێتەوە بەڵام هیچ زانیاریەک لە هەواڵەکەدا نییە لەسەر ئەوەی ئایە منداڵەکە و دایکەکە تەندروستیان دوای رووداوەکە چۆن بووە؟

سپۆتینگ



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د