ته‌مه‌نی كۆریایی جیاوازه له ته‌مه‌نی جیهانی "ته‌مه‌نی ئاسایی"، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌مه‌نی كۆریایی یه‌ك بۆ دوو ساڵ گه‌وره‌تره له ته‌مه‌نی ئاسایی.
ته‌مه‌نی كۆریایی، به یه‌كێك له دیارده كولتوورییه ده‌گمه‌نه‌كانی تایبه‌ت به وڵاتی كۆریا داده‌نرێت، به جۆرێك كه كۆریایییه‌كان باوه‌ڕیان وایه له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ و رێكه‌وتی یه‌كی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ردا، ته‌مه‌نی مرۆڤ ساڵێكی تری ده‌چێته سه‌ر.
منداڵانی كۆریا هه‌ر كه له دایك ده‌بن، ته‌مه‌نیان به یه‌ك ساڵ هه‌ژمار ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی جیهانی و ئاسایی، ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵه ته‌نیا یه‌ك رۆژه، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌مه‌نی منداڵ له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی له سكی دایكیه‌وه هه‌ژمار ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش منداڵه‌كه كه له دایك ده‌بێت، به منداڵێكی یه‌ك ساڵان داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها له رۆژی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا، مرۆڤه‌كان له كۆریادا ساڵێكی تر ده‌چێته سه‌ر ته‌مه‌نیان، بۆیه ته‌مه‌نی كۆریایی هه‌ندێك كه‌س ساڵێك و هی هه‌ندێكی تر دوو ساڵ زیاتره له ته‌مه‌نی ئاسایی خۆیان.
حاڵه‌تی سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ی ته‌مه‌نی كۆریایی بریتییه له‌وه‌ی بۆ نموونه منداڵێك ئه‌گه‌ر له رۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر له دایك ببێت، ئه‌وا ساڵێكی له بری ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له سكی دایكی‌دا بۆ هه‌ژمار ده‌كه‌ن و رۆژی دوای ئه‌وه‌ش كه ساڵ نوێ ده‌بێته‌وه، ساڵێكی تری بۆ هه‌ژمار ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش منداڵێك كه ته‌مه‌نه ئاسایییه‌كه‌ی ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێكه، به دوو ساڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.