بەرشەلۆنە لەگەڵ شتیگن رێك دەكەوێ

:: AM:11:14:25/04/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ گۆڵپارێزە ئەڵمانییەكەی مارك ئەندرێ تیر شتیگن رێككەوتووە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان.
شتیگن /25 ساڵ/ گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی 2019 بەكۆتا دێت.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ شتیگن رێككەوتوون سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان تا ساڵی 2022.

ئەم رێككەوتنەی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ شتیگن دوای پێشكەشكردنی ئەو ئاستە بەرزەی دێت كە لە یاریی كلاسیكۆی یەكشەمی رابردوودا بەرامبەر یانەی ریال مەدرید پێشكەشی كرد كە توانیان بە ئەنجامی 2-3 گۆڵ سەركەوتن بەدەست بێنن.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوەتی لەگەڵ شتیگن رێككەوتوون، بەڵام راگەیاندنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكە ماوەیەكی تر رادەگەیەنرێ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م