به‌رپرسێكی په‌كه‌كه له شنگال ئاشكرای كرد، به‌ر له‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردمانی بنكه و باره‌گاكانمان له‌سه‌ر چیای شنگال بكه‌ن، ئێمه ئاگه‌دار بووین و ته‌واوی بنكه و باره‌گاكانمان چۆڵ كرد، بۆیه هیچ زیانێكی ئه‌وتۆمان به‌رنه‌كه‌وتووه.
عومه‌ر ساڵح هاوسه‌رۆكی پارتیی ئازادی ئێزیدی له شنگال كه حزبێكی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێش ئه‌وه‌ی باره‌گاكانمان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردمان بكرێ، ئێمه زانیاریمان بۆ هات تا باره‌گاكانمان چۆڵ بكرێن، چونكه بۆردمان ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشوه‌خته ئاگه‌دار بووین، بۆیه زیانێكی زۆرمان به‌رنه‌كه‌وت، ته‌نیا یه‌ك كه‌سمان دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه له باره‌گاكان پارچه‌ی بۆردمانه‌كانی له نزیك باره‌گایه‌ك به‌ركه‌وتووه و به سه‌ختی بریندار بوو و دواتر گیانی له ده‌ست دا. له ڕووی مادییه‌وه‌ش زیانی زۆرمان به‌ركه‌وتووه و چوار باره‌گامان به ته‌واوی خاپوور كراون.
هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه له‌باره‌ی پرسیاری په‌یامنێری "وشه" كه ئاخۆ له كوێ و چۆن زانیاری‌یان پێ گه‌یشتووه كه باره‌گاكانیان بۆردمان ده‌كرێ؟، گوتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی ئه‌وه ئاشكرا ناكه‌ین كه زانیاری‌یان به ئێمه داوه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئه‌مشه‌و باره‌گاكانمان بۆردمان ده‌كه‌ن.
هاوكات "وشه" پرسیاری ئه‌وه‌یشی كرد، كه ئه‌گه‌ر زانیاری‌یان هه‌بووه و دڵنیا بوون توركیا بۆردمان ده‌كات، بۆچی هێزی پێشمه‌رگه‌یان ئاگه‌دار نه‌كردووه‌ته‌وه؟، عومه‌ر ساڵح گوتی، دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كان له جاری یه‌كه‌م بۆردمان كران، ئێمه وامان هه‌ست كرد ئیتر بۆردمانه‌كه ته‌واو، به‌ڵام سه‌عات 3:30 خوله‌ك فڕۆكه‌كان جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستیان به بۆردمان كرد، به‌و هۆیه‌وه پێشمه‌رگه به‌ر بۆردمانه‌كان كه‌وتن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم