ئیبن سینا، فه‌یله‌سووف و زانای بواری پزیشكی له سه‌روه‌ختی خۆیدا گوتوویه‌تی باینجان ده‌رمانی ده‌ردانه، ئێسته‌یش به تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی سووده‌كانی باینجان ده‌ركه‌وتوون.
باینجان هه‌ریه‌ك له ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی و سی و بی دوو و بی سێ و ترشی فۆلیكی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌ند كانزایه‌كی گرینگیشی تێدایه، وه‌ك كالسیۆن، پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ، مه‌نگه‌نیز، مس و مه‌گنیزیۆم، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو و ریشاڵی تێدایه، هاوكات یه‌كه‌ی گه‌رمیی كه‌می تێدایه، بۆیه له سه‌روه‌ختی پێڕه‌وكردنی سیستمی خواردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، ده‌توانرێ به‌كار بهێنرێت.
سووده‌كانی باینجان، له‌م خاڵانه‌دا كورت ده‌كرێنه‌وه:
شاده‌ماره‌كان له ره‌قبوون ده‌پارێزێت
پارێزڤانی له دڵ ده‌كات
رێژه‌ی كۆڵسترۆڵی زیانده‌ر له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه
ئاسانكردنی میزكردن
خاوێنكردنه‌وه‌ی جه‌سته له ژه‌هره‌كان
دابه‌زاندنی كێش
به‌سووده له چاره‌كردنی نه‌خۆشیی باداری
به‌سوودتره باینجان به برژاوی له فڕندا بخورێت تا به‌ها خۆراكییه‌كانی له ده‌ست نه‌دا. هه‌روه‌ها هه‌موو توێكڵه‌كه‌یشی فڕێ مه‌ده، چونكه توێكڵه‌كه‌ی ماده‌ی ناسۆنینی تێدایه و به دژه‌ئۆكسان ناسراوه، ئه‌وه‌یش له پیری و زۆر نه‌خۆشیی تر ده‌تپارێزێت.