"سۆنیا بێتوشی" كچه دیزاینه‌ر و مۆدێلی لاوی كورده له شاری هه‌ولێر، كۆلێكشنێكی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێ و له چه‌ند سایتێكی ناوخۆیی و جیهانیدا بڵاویان ده‌كاته‌وه و داواكاریشی له‌سه‌ر ئاستی دنیا هه‌یه.
له لێدوانێكدا بۆ "وشه"، سۆنیا بێتوشی گوتی: له شاری هه‌ولێر، كارم بۆ نوێترین به‌رهه‌م كردووه كه بریتییه له كۆلێكشنێكی نوێی دیزاینی جلوبه‌رگ و له ڕێگه‌ی فۆتۆ مۆدێلێك ئه‌نجام دراوه، ئه‌و كۆلێكشنه‌م بۆ یه‌كه‌م جاره له ڕێگه‌ی ئۆنلاین له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
زیاتر گوتی: ئه‌و كۆلێكشنه‌م پێك هاتووه له جلوبه‌رگ و ئێكسسوارات، ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپیم به‌كار هێناوه تێیاندا، وه‌ك واتایه‌ك بۆ شه‌و و ڕۆژ، تا ئێسته داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه.
جله‌كان، ئاسایین و ستایله‌كانیان بۆ خانمانی كوردستان گونجاون و له‌گه‌ڵ نه‌ریته‌كان ده‌گونجێن، به‌ڵام له وێنه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌رچوون، ئه‌گه‌ر نا ئاسایییه، حه‌ز ناكه‌م چیتر كچه‌كانمان له قه‌فه‌ز بن و حه‌ز ده‌كه‌م گۆڕانكاری بكه‌ن، ده‌بێت ئه‌رێنیتر بژین وه‌ك كچانی وڵاتانی تر و زیاتر متمانه به‌خۆیان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ماوه‌ی دوو تا سێ ڕۆژ، نمایشم كردووه و تا ئێسته 286 داواكاری له وڵاتانی جیاواز بۆ كۆلێكشنه نوێیه‌كه‌م هاتووه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئیتاڵیا و سوید و هۆڵه‌ندا، به‌شێك له داواكارییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان و به‌شێكیان له كوردانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور هاتوون، ماوه‌ی سێ ڕۆژه له‌سه‌ر سایتی خۆم و ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌سه‌ر وێبسایتێكی كڕینی ئۆنلاین بڵاوم كردوونه‌ته‌وه و داواكاری زۆریان بۆ هاتووه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ماوه‌ی سێ مانگه سه‌رقاڵی كاركردنه بۆ ئه‌و كۆلێكشنه نوێیه‌كه‌ی به ناوی "yin yanga" به‌مانای شه‌و و ڕۆژ و ڕه‌ش و سپی و له سروشت وه‌رگیراوه، كۆلێكشنێكی به‌هێزه و ده‌توانێت له‌گه‌ڵ برانده ئینته‌رناشیۆناڵه‌كان له بازاڕی جیهانی جێگه‌ی خۆی بكاته‌وه، یه‌كه‌م كۆلێكشنمه كه له ئینته‌رناشیۆناڵ ده‌فرۆشرێت و هاووڵاتییان له هه‌موو شار و جێگه‌یه‌كی دنیا ده‌توانن داوای بكه‌ن، به ناوی made in kurdistan ده‌چێته ناو بازاڕی جیهانی، واته به‌رهه‌می كوردستانه.
سۆنیا ساڵی 1991 له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه و له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه له بواری دیزاین و فاشیۆن ده‌ستی به خوێندن كردووه، به‌شداری له پرۆسه‌ی قۆناغی پێش كۆتای هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ئێران كرد كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی شاجوان له ئێران، دوای به‌شدایكردنی له‌گه‌ڵ كچانی ئێرانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ر، وه‌ك شاجوانی ساڵی 2016ی ئێران هه‌ڵبژێردرا و تاجی شاجوانی له‌سه‌ر كرد.
وه‌ك شاجوان، پڕۆژه و كاره‌كانی له بواری خێرخوازی و هاوكاری ئافره‌تانه، له یه‌كه‌م كاری‌دا ده‌ستی ئه‌و ئافره‌تانه ده‌گرێت كه ئاواتی جیاوازییان هه‌یه له ژیاندا تا ئاواته‌كانیان بۆ بهێنێته دی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆژه‌ی بۆ كوردستانیش هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی zapiyoungو به‌نیازه هاوكاری ئاواره‌كان بكات و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت درێژ بكات.
وه‌ك نوێنه‌ری ئێران به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی پرۆسه‌ی Miss Grand International 2017 ده‌كات له وڵاتی ڤێتنام و هیواداره له‌و پرۆسه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتوو بێت.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی