كارمن و لۆبیتا ئه‌ندراید، ئه‌و كاته‌ی هاتنه دنیاوه پزیشكان به دایك و باوكیان راگه‌یاندن، به هۆی خراپیی ته‌ندروستییانه‌وه، ئه‌و دووانه پێكه‌وه‌لكاوه ته‌نیا سێ رۆژ ده‌ژین.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "بیبۆڵ" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وان له مه‌كسیك له دایك بوون، ئێسته ته‌مه‌نیان 16 ساڵه، له نیومیلفۆرد له كۆنیتێكت له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و دووانه‌یه له ماوه‌ی ئه‌و 16 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیاندا، توانیویانه به‌ره‌نگاری سه‌ختییه‌كانی به‌رده‌میان و گرفته ته‌ندروستییه‌كانیان ببنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی پزیشكان پێیان راگه‌یاندوون مانه‌وه‌یان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته كه به‌یه‌كه‌وه لكاون، مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیانیان هه‌یه، به‌ڵام كارمن و لۆبیتا بیرۆكه‌ی جیاكردنه‌وه‌یانیان ره‌ت كرده‌وه.
كارمن رای ده‌گه‌یه‌نێت، بابه‌ته‌كه زیاتر ده‌روونییه، ئه‌وان به‌و دۆخه‌یان راهاتوون و نایانه‌وێت بیگۆڕن.
كچه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان دڵ، سی و گه‌ده‌ی خۆی هه‌یه، ته‌نیا له هه‌ندێك له په‌راسووه‌كان، سیستمی سووڕی خوێن و كۆئه‌ندامی هه‌رس هاوبه‌شن.