"كیتی هاوك" ئۆتۆمبێلێكی باڵداری سه‌رنجڕاكیشه كه "لاری پیج" به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای Alphabet پشتیوانی لێ ده‌كات. ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆ یه‌كه‌م جار نمایش كرا و بڕیاره تا كۆتای ئه‌مساڵ بخرێته بازاڕه‌وه.
"سباستیه‌ن سرۆن" به‌ڕێوه‌به‌ری كیتی هاوك كه پێشتر پڕۆژه‌ی ئۆتۆمبێلی بێ شوفێری گووگڵی جێبه‌جێ كردووه، له تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه كه فڕینی مۆدێلی نوێی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌یان نمایش كردووه.
"كیتی هاوك" فڕۆكه‌یه‌كی كاره‌بایییه. سیمرۆن موریسی كه ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله‌ی فڕاندووه و گوتی، ئه‌و نموونه‌یه پراكتیكی نییه و نموونه‌ی كۆتای به‌رهه‌مه‌كه جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ نموونه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌بێت.
به گوته‌ی موریسی ئه‌و ئۆتۆمبێله باڵداره ١٠٠ كیلۆگرام كێشیه‌تی و ده‌توانێت له سه‌عاتێكدا ٢٥ كیلۆمه‌تر ببڕێت.
مۆدێلی نوێی ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك ئه‌وه وایه سواری ماتۆڕ بووبیت و خاوه‌نی سوكانێكی تایبه‌ته و به شێوه‌ی ستوونیش ده‌نیشێت یان ده‌فڕێت.
له ئه‌مه‌ریكا مافی فڕین به‌و جۆره ئۆتۆمبێله دراوه و كۆمپانیاكه هێشتا ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه نرخی ئۆتۆمبێله باڵداره‌كه چه‌نده.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ئێسته‌وه ١٠٠ دۆلار پێشه‌كی بۆ كڕینی فڕۆكه‌كه بده‌ن، ئه‌وا دوو هه‌زار دۆلار هه‌رزانتریان پێ ده‌فرۆشرێت.
لە خوارەوە ڤیدیۆی تاقیکردنەوەکە ببینن کە مۆدێلی یەکەمی لە شێوەی بەلەم دروست کراوە.