سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، كه‌رتی ته‌ندروستی له ئوردن پێشوه‌چوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سوود له‌م پێشكه‌وتنه‌یان وه‌رگرێت و هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی پزیشكانی ئوردنی و كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تیی كوردستانی - ئوردنی كۆ بووه‌ته‌وه كه ئه‌و شانده ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌ش چه‌ندان نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌رییان بۆ پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه، كونسوڵی گشتیی ئوردن ڕای گه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی ئوردن بۆ عێراق، فڕۆكه‌یه‌كی داوده‌رمان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئوردنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه كراوه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له هاوكارییه‌كانیان به‌رده‌وام بن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى داوه، كه‌رتی ته‌ندروستی له ئوردن پێشوه‌چوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سوود له‌م پێشكه‌وتنه‌یان وه‌رگرێت و هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن.