مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی جێگه‌ی شانازیی هه‌موو لایه‌كمانه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى نیسانى 2017 به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى، كوردستان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ر خالقی كردووه.
به‌پێى هه‌واڵه‌كه، بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی مه‌زهه‌ر خالقی كرد به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له ژیانی فه‌رهه‌نگی و كولتووریی گه‌لی كوردستان گێڕاویه‌تی و هه‌ڵوێسته نیشتمانپه‌روه‌رییه‌كانی به‌رز نرخاند.
بارزانى راى گه‌یاندووه، كه مه‌زهه‌ری خالقی جێگه‌ی شانازیی هه‌موو لایه‌كمانه.
هاوكات مه‌زهه‌ر خالقی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه هه‌موو توانا و به‌رهه‌م و چالاكییه‌كانی ده‌خاته خزمه‌ت پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.