پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ئاشكرای كرد، 250 هه‌زار هاووڵاتی و چوار هه‌زار و 500 خێزان كه داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاری هێنابوون له به‌ری ڕاستی شاری مووسڵ، ئازاد كراون.
فه‌ریق ڕائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، گوتی، پۆلیسی فیدڕاڵی 250 هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل و چوار هه‌زار و 500 خێزانی ده‌ستبه‌سه‌ر كه داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاری هێناون، له به‌ری ڕاستی شاری مووسڵ ئازاد كردووه و هاوكات وێستگه‌كانی ئاو و كاره‌بایان خستووه‌ته‌وه كار و بنكه‌كانی ته‌ندروستی و پۆلیس و خوێندنگه‌كانیش له ناوچه ئازادكراوه‌كان كراونه‌ته‌وه.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2016 جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی داعش له حوزه‌یرانی 2014 ته‌واوی شاره‌كه‌ی داگیر كرد، هاوكات له 24ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ توانرا ته‌واوی به‌ری چه‌پی شاره‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، له 19ی شوباتیش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته جه‌نگه‌كه به سه‌ختی به‌رده‌وامی هه‌یه و چه‌ندان گه‌ڕه‌ك كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه، هاوكات ناوه‌ندی مووسڵی كۆن و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌م به‌ده‌ستی داعشه‌وه ماون، له‌به‌ره‌ی ڕۆژئاوای شاره‌كه‌شه‌وه حه‌شدی شه‌عبی گه‌مارۆی شارۆكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری داوه.