"ئیریك ئۆلهاتس" بریكاری "ئه‌نتوان گریزمان" یاریزانی فڕه‌نسیی یانه‌ی "ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید" ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه یانه‌ی مانشسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ساڵی داهاتوو ده‌ست بكه‌وێ.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌رجه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌یه‌تی، یانه‌ی مانشسته‌ر ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه كه 85 ملیۆن پاوه‌ن (108.79 ملیۆن دۆلار) بدات.
ئێسته یانه‌ی مانشسته‌ر له پله‌ی پێنجه‌می خولی ئینگلیزییه، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو به‌شداریی چامپیۆنز لیگ بكات، دوو هه‌لی له به‌رده‌مه، یه‌كێكیان بوونی به پله‌ی چواره‌م و ئه‌وی تر بردنه‌وه‌ی جامی یه‌كێتی ئه‌ورووپایه كه یانه‌كه هه‌رچۆنێك بێت ده‌یه‌وێ یهكێكیانی ده‌ست بكه‌وێ و ئه‌و خه‌ونه به‌ده‌ست بهێنێ.
ئه‌و بریكاره‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتی: ئێسته له قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارین له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه، كامیان هه‌لی باشتری بداتێ ئه‌وه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێ.
جێی ئاماژه‌یه، جگه له شه‌یتانه سووره‌كان، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی، چێلسی و مانشسته‌ر سیتی له ئینگلته‌را و ڕیال مه‌درید له ئیسپانیا و بایرن میونشن له ئه‌ڵمانیا، خوازیارن ساڵێكی تر گریزمان بچێته یانه‌كانیانه‌وه.