دوێنێ دووشه‌م رێكه‌وتی 24ی نیسان/ ئه‌پرێل، له باشووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی پاراگوای، ده‌یان چه‌كدار كه پێ ده‌چێت سه‌ر به مافیای به‌ڕازیلی بن، هه‌ستان به هێرشكردنه سه‌ر كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی سامان، ملیۆنان دۆلاریان دزی، كاربه‌ده‌ستان رووداوه‌كه به "دزیی ئه‌م سه‌ده‌یه" ناوی ده‌به‌ن.
دزییه‌كه له شاری سیداد دل ئه‌ستی ئه‌نجام دراوه، 50 چه‌كدار تێیدا به‌شدار بوون، بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له پرۆسه‌ی دزییه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون و پاشماوه‌ی شوێنه‌كه‌ی جێیان هێشتووه، ئێسته له گۆڕه‌پانی جه‌نگ ده‌چێت.
جگه له دزینی ئه‌و پاره زۆره، چه‌كداره‌كان پۆلیسی هێزه‌كانی پاڕاگواییان كوشتووه، وه‌زیری ناوخۆی پاڕاگوای له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رای گه‌یاند، هێزه هاوبه‌شه‌كانی پۆلیسی پاڕاگوای و به‌ڕازیل، له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات، رووبه‌ڕووی ئه‌و مافیایانه بوونه‌ته‌وه، سێ كه‌سیان لێ كوشتوون، چواریشیان لێ گرتوون.
پۆلیسی به‌ڕازیل رای گه‌یاند، رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی چه‌كدارییان له‌گه‌ڵ مافیاكان هه‌بووه، كوژراو و بریندار هه‌ن، به‌ڵام زانیاریی زیاتری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
میشێل تامر، سه‌رۆكی به‌ڕازیل رای گه‌یاند، به هه‌موو توانایه‌كه‌وه هاوكاری پۆلیسی پاڕاگوای ده‌كه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی پاڕاگوای، دزییه‌كه به "بێ پێشینه" ناو ده‌به‌ن كه له شاری سیداد دل ئه‌ستی كراوه، شاره‌كه سه‌نته‌رێكی سه‌ره‌كیی بازرگانییه، هاوسنووره له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین، بانده‌كانی مافیای ماده‌ی هۆشبه‌ریش تێیدا چالاكن.
كۆمپانیای "پرۆسیگۆر"ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سامان، ئامانجی هێرشه مافیایییه‌كه بووه، كۆمپانیاكه سیستمی ته‌ناهیی به‌هێزی هه‌یه، به‌ڵام دزه‌كان به ته‌قاندنه‌وه هێرشیان كردووه‌ته‌وه به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه.
چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو بوونه‌ته‌وه، تێیاندا هێرشه‌كانی سه‌ر كۆمپانیاكه و ئۆتۆمبێلی سووتاو ده‌رده‌كه‌ون، راپۆرته‌كانی پۆلیس روونی ده‌كه‌نه‌وه، له‌ناو هێرشبه‌ره‌كاندا ئه‌ندامانی باندی "ڤێرست كه‌پیته‌ڵ كۆماند" هه‌ن كه به یه‌كێك له به‌هێزترن بانده‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له به‌ڕازیل هه‌ژمار ده‌كرێت، باره‌گای سه‌ره‌كیی ئه‌و بانده له ساوپاولۆیه.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دزراوه به وردی نازانرێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 40 ملیۆن دۆلار له‌ناو گه‌نجینه‌ی كۆمپانیاكه هه‌بووبێت، هێرشبه‌ران ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان دوای خۆیان جێ هێشتووه، تێیدا چه‌كی ره‌شاشی دژه فڕۆكه دۆزراوه‌ته‌وه، گومان ده‌كرێت هێرشبه‌ران له‌ناو ریزه‌كانی پۆلیسه‌وه هاوكاری كرابن.