چۆن خواردن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویسته، خه‌ویش یه‌كێك له پێویستییه‌كان و به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خه‌و، كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ دروست ده‌بیت.
هه‌رچه‌نده رۆژانه چه‌ند تاوێك خه‌وتن سوودی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به گشتی ده‌بێت هه‌ر كه‌سێك رۆژانه چه‌ند سه‌عاتێكی دیاریكراو بخه‌وێت و رێژه‌ی خه‌وتنی له‌وه كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وه‌یش به پێی رێژه‌ی ته‌مه‌ن دیاری كراوه. به گشتی نابێت هیچ كه‌سێك له حه‌وت سه‌عات كه‌متر بخه‌وێت، خۆ ئه‌گه‌ر بگاته هه‌شت و نۆ سه‌عات باشتره، به‌ڵام بۆ هه‌ر كه‌سێك بارێكی ده‌گمه‌ن هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌زگه‌ی خه‌وی نیشتمانی (NSF) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بۆ دیاریكردنی سه‌عاته‌كانی خه‌وتن كردووه و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ری خستووه كه منداڵانی شیره‌خۆره، پێویستیان به 14 تا 17 سه‌عات خه‌وه، ئه‌وانه‌ی له نێوان چوار بۆ 11 ساڵاندان پێویستیان به 12 تا 16 سه‌عات خه‌وتن هه‌یه. به گشتی ڕێژه‌كه به‌م جۆره دیاری كراوه:
- منداڵانی یه‌ك تا دوو ساڵان له 11 تا 14 سه‌عات.
له نێوان سێ تا پێنج ساڵان، 10 تا 13 سه‌عات.
منداڵانی نێوان نۆ بۆ 13 ساڵان، نۆ تا 11 سه‌عات.
هه‌رزه‌كاران: له هه‌شت تا 10 سه‌عات.
پێگه‌یشتووان و ئه‌وانه له نێوان 18 و 25 ساڵان و زیاترن له حه‌وت تا نۆ سه‌عات.
به‌ته‌مه‌نان: 65 ساڵان و به‌ره‌و سه‌ر له حه‌وت تا هه‌شت سه‌عات.