پسپۆڕانی ته‌ندروستی پێداگری له‌وه ده‌كه‌ن ، پێكهاته‌ی چه‌وری ئۆمێگا 3 كه له ماسیدا ده‌ست ده‌كه‌وێت، زۆر پێویسته له به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكیی سوودبه‌خش و سه‌ركه‌وتوو له قۆناغی دووگیانی‌دا جێگه‌ی بكرێته‌وه.
پسپۆڕانی ئه‌كادیمی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی گونجاو سوود له‌و سه‌رچاوه خۆراكییانه وه‌ربگیرێت، كۆمه‌ڵێك پیشنیازیان خستووه‌ته ڕوو كه بریتین له:
یه‌كه‌م: جۆرێك ماسی بۆ خواردن هه‌ڵبژێرن كه رێژه‌ی جیوه تیایدا كه‌متر بێت. هه‌ریه‌ك له جۆره‌كانی ماسی سه‌له‌موون، ماسی كاد و ماسی ساردینز له‌و جۆره گونجاوانه‌ن.
دووه‌م: له خواردنی ئه‌و جۆره ماسییانه دوور بكه‌ونه‌وه كه رێژه‌ی جیوه‌یان زۆره، وه‌ك مشارماسی.
سێیه‌م: ئه‌و چێشتانه بخۆن كه به ئه‌سید DHA ده‌وڵه‌مه‌ندن یان ئه‌گه‌ر پزیشك به پێویستی زانی ده‌رمانی DHA بخۆن.
چواره‌م: له‌و جۆره هێلكانه بخۆن كه مریشكه‌كه‌یان به خۆراكێك گه‌وره كراون ده‌وڵه‌مه‌ند بووه به DHA.
زۆرێك له ئافره‌تان له كاتی دووگیانی‌دا گرینگی به‌و جۆره خۆراكه ناده‌ن و پزیشكانیش له‌و رووه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن لانی كه‌م ده‌بێت پزیشك ئاگادار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانی پێویست بۆ ئافره‌ته‌كه دابنێت.