ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی موبادروونی سعوودی ویلچه‌یر و ره‌وه‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ر ٥٠ منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له كه‌مپی چه‌مه‌كۆر دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م تیمه‌كانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی موبادروونی سعوودی به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كه‌مپی چه‌مه‌كۆرییان به‌سه‌ر كرده‌وه و ره‌وڕه‌وه و ویلچه‌یریان بۆ ٥٠ منداڵ دابین كرد.
كه‌مپی چه‌مه‌كۆر له مانگی ئاداردا به رووی ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا و ده‌ورووبه‌ریدا كرایه‌وه و تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی مووسڵی له خۆ گرتووه.