ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان راى گه‌یاند، پێویسته ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى له نێوان حزبه سیاسییه‌كاندا ده‌كرێت به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ى نیسانى 2017 هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌رله‌مانى كوردستان پێویسته به زووترین كات كارا بكرێته‌وه و كێشه سیاسییه‌كان یه‌كلاى بكرێنه‌وه، چونكه نه‌بوونى په‌رله‌مانى كوردستان بۆشایى چاودێریكردنى له كوردستان دروست كردووه.
زیاتر روونى كرده‌وه، پێویسته ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى له نێوان حزبه سیاسییه‌كاندا ده‌كرێت به ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بێت، چونكه كارا نه‌بوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تا ئێسته پێوه‌ندى به كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كانه‌وه هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان گوتى، كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئاسانه و داوا ده‌كه‌ین كه رێككه‌وتننه سیاسییه‌كان فره‌وان بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به هه‌مووان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به‌رپرسه‌كه‌ى حزبى شیوعى كوردستان ئاماژه‌ى دا، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن ئاسانكارى بكه‌ن بۆ ئه‌و پڕۆسه و هیچ حزبێكیش دژى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان نییه.
لێدوانى ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى شیوعى كوردستان له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، پارتی له هه‌موو لایه‌نێكیتر په‌رۆشتره بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، پێویستیش ناكات موزایه‌ده به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێ.