به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شووباتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى چوارشه‌م 11 ده‌سته و وه‌زاره‌تى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ی مانگی شوبات وه‌رده‌گرن.
به‌پێى خشه‌ى دابه‌شكردنى مووچه سبه‌ى چوارشه‌م 26ى نیسانى 2017 مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی و ڕۆشنبیری و لاوان دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات هه‌ر سبه‌ى چوارشه‌م مووچه‌ى ژماره‌یه‌كى تر له دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم مووچه وه‌رده‌گرن.
له خشته‌كه‌دا روون كراوه‌ته‌وه كه ده‌سته‌ی ژینگه و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان سبه‌ى چوارشه‌م مووچه وه‌رده‌گرن.