خواردنه‌وه گازییه‌كان به جیاوازی كۆمپانیاكانیان جۆری دایتیان هه‌یه كه رێژه‌ی كاربۆهیداتیان سفره به به‌راورد به خواردنه‌وه گازییه ئاساییه‌كان كه شیرینن، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی وریایی له مه‌ترسیداری ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه ده‌دات بۆسه‌ر مێشكی مرۆڤ كه ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی مێشك زیاتر ده‌كات.
ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه له گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مه‌ریكایی بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له بوونی پێوه‌ندی له نێوان خواردنه‌وه‌ی شیرینكراوه‌كان و ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی مێشك و شێوانی ئه‌ركه‌كانی مێشك ده‌كات وه‌ك له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ری.
توێژه‌ران به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ریان نه‌دۆزییه‌وه كه راسته‌وخۆ ئه‌و پێوه‌ندییه بسه‌لمێنێت، به‌ڵام ئه‌وان گه‌یشتنه ژماره‌ی نیگه‌رانكه‌ر له‌و باره‌وه، كه سه‌ره‌تا توێژه‌ران له نێوان ساڵانی 1991 و 2001 هه‌ستان به شیكردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه شیرینكراوه‌كان و به‌راوردكردنیان به حاڵه‌ته‌كانی جه‌ڵته‌ی مێشك له ماوه‌ی 10 ساڵی دوای ئه‌وه.
له‌و توێژینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی كرابوونه سامپڵ و ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 45 ساڵ بوو، ئه‌گه‌ری تووشبوونی ئه‌وانه‌ی كه جارێك بۆ شه‌ش جار خواردنه‌وه گازییه شیرینكراوه‌كانیان خواردووه‌ته‌وه به جه‌ڵته‌ی مێشك 206 جار به‌ر به‌راورد به‌وانه‌ی نایخۆنه‌وه زیاد ده‌كات.
هه‌رچی ئه‌وانه‌شن له سه‌رووی ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا ئه‌گه‌ر رۆژانه جارێك بیخۆنه‌وه، ئه‌وه رێژه‌ی تووشبوونیان به كێشه‌كانی مێشك و لاوازی یاده‌وه‌ری به تێكڕای سێ هێند بۆ ئه‌وانه‌ی نایخۆنه‌وه زیاد ده‌كات.
ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌ی كه لۆرین كاین گوته‌بێژ به‌ناوی یه‌كێتی خواردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی ئه‌و بابه‌ته‌دا رای گه‌یاند كه رێكخراوه‌كانی وه‌ك FDA و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ده‌سته‌ی ئه‌وروپا بۆ سه‌لامه‌تی خۆراك سه‌لماندوویانه كه ئه‌و خواردنه‌وانه بۆ به‌كارهێنان بێ كێشه‌ن.