په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا پێشبینی ده‌كات كه له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق متمانه له سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌رنه‌گیرێته‌وه.
محه‌مه‌د سه‌یهوود له‌و باره‌وه رای گه‌یاند كه پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر سیاسی بوو، بۆیه وه‌ڵامی په‌رله‌مانیش له‌و باره‌وه سیاسی ده‌بێت، روونی كرده‌وه، له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌نگدانێكی تر له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ده‌كرێت.
روونی كرده‌وه، ئاراسته‌یه‌ك له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه به وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی متمانه له كۆمیسیۆنه‌كه له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌ماندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌ناعه‌ت نه‌كردن به وه‌ڵامه‌كانی سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق دا كه هه‌فته‌ی رابردوو لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا، بڕیاریشه له دانیشتنی پێنجشه‌م چاره‌نووسی كۆمیسیۆن یه‌كلا بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: جۆرناڵ نیوز