حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رای گه‌یاند كه هه‌ر ریفراندۆمێك، وه‌ك ئاماژه بۆ كوردستان، پێویستی به بڕیارێكی فیدراڵییه‌وه هه‌یه و جیابوونه‌وه‌ش له ئێسته‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه، دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی عێراق پێویستیان به سێ مانگی تر هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی داعش به یه‌كجاری و ئاشكرای كرد كه به‌منێزیكانه كاندیدانی خۆی بۆ وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان ده‌خاته روو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م عه‌بادی له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له دوای دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رای گه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه‌كان عێراق پێویستی به سێ مانگی تر هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی داعش به‌یه‌كجاری و دووپاتیشی كرده‌وه كه ته‌نیا یه‌ك سه‌ربازی بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق نییه كه شه‌ڕی داعش بكات.
عه‌بادی دووپاتی كرده‌وه كه به‌منێزیكانه كاندیدانی خۆی بۆ پۆسته وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات خۆی له ناكۆكی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌دوور بگرێت و راشی گه‌یاند كه بانكی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی خۆی پلانه‌كانی عێراق له‌باره‌ی چاكسازییه‌وه.
عه‌بادی له‌باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان رای گه‌یاند كه هه‌ر ریفراندۆمێك پێویستی به بڕیارێكی فیدراڵییه‌وه هه‌یه و جیابوونه‌وه‌ش له ئێسته‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا شاندێكی باڵای كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و ئه‌وان پرسی ریفراندۆم و هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستانیان له كه‌ركووك له‌گه‌ڵ به‌غدا باس كرد.