ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كه بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش كه بواره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی له بومب و ته‌قه‌مه‌نی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین پێشوازی له د.لارس كونسڵی كاروباری سیاسی و یاسایی و خزمه‌تی مرۆیی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر و ئاراس كه‌ریم یاریده‌ده‌ری كاروباری سیاسی و یارمه‌تی مرۆیی له كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر كرد.
سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی مین باسی له شێوازی كاركردنی ده‌زگه‌ی مین و به‌رپرسیارییه‌تی ده‌زگه‌كه‌ی كرد له‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ئازاد كراونه‌ته‌وه كه ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌زگه‌ی مین و داوای كرد كه پاڵپشتی و هاوكاری حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا زیاتر بێت بۆ بواری پاكسازی مین له هه‌رێمی كوردستان.
دواتر كونسوڵی ئه‌ڵمانیا رای گه‌یاند، ئه‌وان سه‌رقاڵی راپۆرتێكن له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی هاوكاری زیاتری ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و پاكسازی له مین و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.