گه‌شتی ئه‌كته‌ری به‌ڕیتانی چاڕلی بۆرمان و ماتۆرسوارانی جیهانی بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان ده‌ستی پێ ده‌كات، ئه‌وان به ماتۆرسكیل سه‌ردانی قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێریان كرد و دواتر گه‌ڕانێكیان به نێو بازاڕ و قه‌یسه‌ری شار كرد و دواتر سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێریان كرد.
ئه‌مرۆ سێشه‌م گه‌شتی ئه‌كته‌ری به‌ڕیتانی چاڕلی بۆرمان و ماتۆرسوارانی جیهانی بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان ده‌ستی پێ كرد و سه‌ره‌تا له پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازییان لێ كرا، دواتر به ماتۆرسكیل سه‌ردانی قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێریان كردوو و ئینجا گه‌ڕانێكیان به نێو بازاڕ و قه‌یسه‌ری شار كرد و نانی نیوه‌رۆیان له یه‌كێك له چێشتخانه كولتوورییه‌كانی ناو شار خوارد، دواتر سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێریان كرد.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ماوه‌ی10 رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی گشت ناوچه‌كانی كوردستان بكه‌ن و چه‌ند دیمه‌نێكی سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌رشیف بكه‌ن و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی ماتۆرسكێلی جیهان كه سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتییان كردووه بێنه هه‌رێمی كوردستانیش، به‌م شێوه‌یه‌ش شاری هه‌ولێر بخه‌نه سه‌ر نه‌خشه‌ی گه‌شتیاری جیهان.
ده‌رهێنه‌ر كه‌ی به‌هار به "وشه"ی گوت، تیمی ئه‌م گه‌شته پێك هاتووه له هه‌ریه‌ك له ده‌رهێنه‌ر كه‌ی به‌هار، بیلی وارد، كلاودیۆ ڤۆن پڵانته و میران دزه‌یی.