چین كەشتییەكی تری فڕۆكەهەڵگری ڕه‌وانه‌ی نێو ده‌ریا كرد

:: AM:08:56:26/04/2017 ‌

كۆماری چینی میللی كەشتییەكی تری فڕۆكەهەگڵری لە ئاهەنگێكی تایبەتدا ناردە نێو زەریا و ئەمەش دووەم كەشتی فڕۆكەهەڵگری چینە، یەكەمیان كەشتییەكی كۆنی سەردەمی یەكێتیی سۆڤیەت بوو و بنیادنراوە و ئەمەشیان دەستكردی خوی چینە.

ئاژانسی "شینخوا" بڵاوی كردەوە، ئەو كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەی ڕەوانەی نێو ئاوەكان كرا بە تەواوی لەلایەن چینەوە بەرهەم هێنراوە، ئەمەش دوای ئەوە دێ، كەشتی فڕۆكە هەڵگری "لیاونینگ" كە تا بەرهەمهێنانی ئەو كەشتییە، تاكە كەشتی فڕۆكەهەڵگربوو، لە ڕێی نۆژەن كردنەوەی كەشتییەكی كۆنی سۆڤیەت، كرایە كەشتی فڕۆكە هەڵگر.

دووەم كەشتیی فڕۆكەهەڵگری توركیا كە لە ناوچەی دروستكردنی كەشتی لە دالیانی باكوری ڕۆژهەڵاتی چین بنیاد نراوە و ڕاگەیاندنی تەواوبوون و بردنیشی بۆ نێو ئاوەكان، لە كاتێكدایە گرژی زۆر لە ناوچەكە بەهۆی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەكی بالیستی كۆریای باكور بڵاوبووەتەوە.

پێشتر مانگە دەستكردەكان چەندان وێنەیان تۆمار كرد و ئاماژەیان بەوە دا، كە چین خەریكی بنیادنانی دووەم كەشتی فڕۆكەهەڵگرە، بەڵام پەكین تا كۆتایی 2015 هیچ زانیارییەكی لەسەر ئەو بابەتە نەدركاند و لە كۆتایی 2015ش بە فەرمی ڕایگەیاند، كە خەریكی بنیادنانی دووەم كەشتی فڕۆكەهەڵگرە.

ناردنی دووەم كەشتی فڕۆكەهەڵگری چین بۆ نێو ئاوەكان لە كاتێكدایە ڕۆژی یەكشەم ساڵڕۆژی 68 ساڵەی دامەزراندنی هێزی دەریایی چین بوو.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د