دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی یۆنان بۆ سێیه‌م جار داوایه‌كی ئه‌نكه‌ره‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، به گێڕانه‌وه‌ی سێ له هه‌شت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سوپای توركیا كه له‌كاتی كوده‌تاكه‌ی ساڵی ڕابردوو خۆیان گه‌یانده یۆنان.
حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره به‌رده‌وام داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له ئه‌سینا كردووه، به‌ڵام دادگه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌مه بۆ سێیه‌م جاره داواكه‌ی ئه‌نكه‌ره ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ دادگه‌ی باڵای یۆنان جارێكی تر ڕێگری له ناردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی توركیا كرد بۆ وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌ستیان له كوده‌تاكه‌ی 15 ته‌مووز/یۆلیۆی 2016ی توركیا هه‌بووه.
نوێنه‌ری داواكاری گشتی له‌میانه‌ی گوته‌كانی له‌به‌رده‌م دادگه ڕه‌تی كرده‌وه به‌ده‌م داواكه‌ی توركیاوه بچن و گوتی، لێژنه‌كانی تانه‌لێدان جارێكی تر پێداچوونه‌وه و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه ئه‌و بڕیاره بدرێ و سه‌ربازه‌كان به ئه‌نكه‌ره بدرێنه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ندان مانگه گرژی و ناكۆكی له نێوان ئه‌نكه‌ره و ئه‌سینا به‌رده‌وام ڕووی له‌زیادبوونه‌وه به‌هۆی ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی داواكه‌ی توركیا له‌لایه‌ن دادگه‌ی یۆنانه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه چه‌ندان جار توركیا هه‌ڕه‌شه بكات، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر پرسی كۆچبه‌ره‌كان، ئه‌گه‌ر یۆنان سوور بێ له‌سه‌ر ڕاده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان به ئه‌نكه‌ره.