پۆلیسی تایلاند بڵاوی كرده‌وه، كه ده‌ست به جموجۆڵ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆ و ڤیدیۆ ڕاسته‌وخۆیانه‌ی له وڵاته‌كه بڵاو ده‌بنه‌وه و تێیدا خه‌ڵكی تاوانی مه‌زن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌م گه‌نجێكی تایلاندی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ڤیدیۆی له فه‌یسبووك كرده‌وه و كچه 11 مانگه‌كه‌ی كوشت و دواتر خۆیشی له‌به‌رده‌م كامێراوه كه دۆست و خزمه‌كانی ده‌یبینن كوشت.
ئه‌و گه‌نجه ناوی "ووتیسان ونگتالای"یه و ته‌مه‌نی 20 ساڵه، له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌ی بوو به شه‌ڕیان و تۆمه‌تباری ده‌كرد به خیانه‌ت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری نامه و وێنه و پێوه‌ندییه‌كانی نێو مۆبایله‌كه‌ی كرد، بۆیه كچه‌كه سه‌عات سێی به‌یانی ماڵی جێهێشت و كچه 11 مانگه‌كه‌یشی به‌جێهێشت.
جیرانش تریرات ئه‌و كچه‌یه كه پێوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ وتیسان هه‌بوو و ته‌مه‌نی 21 ساڵه، ئێواره‌ی ڕۆژی دواتر گه‌ڕاته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام وتیسان و منداڵه‌كه له ماڵ نه‌بوو، هه‌وڵیدا پێوه‌ندی پێوه بكات، به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوو، پاشان له فه‌یسبووك سه‌یری ڤیدیۆیه‌كی لایڤی تۆماركراوی كرد كه ماوه‌ی چوار خوله و تێیدا وتیسان ده‌رده‌كه‌وێ كه منداڵه‌كه‌ی و خۆی ده‌كوژێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ت نییه كه خه‌ڵكی تایلاند له‌م چه‌شنه تاوانانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له فه‌یسبوك بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ڵێنی داوه ڕێوشوێن بۆ ئه‌م دیارده‌یه بگرێته‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووكیش مارك زوكه‌ربێرگ به‌ڵێنی داوه، چیتر ڕێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه نه‌دات.