بەرشەلۆنە دوایین بڕیار لەسەر دیبالا دەدات

:: AM:09:45:26/04/2017 ‌

رۆبەرت فرناندێزی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوایین هەڵوێست و بڕیاری یانەكەی سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەستێرەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری لاوی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پاولۆ دیبالا ئاشكرا كرد.

دیبالا لەماوەی دوو وەرزی رابردوودا سەرجەنجی زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپای بۆ خۆی راكێشاوە لەنێویشیاندا یانەی بەرشەلۆنەیە.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردبووەوە كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێ بەهەر نرخێك بێت دیبالا بهێنێتە یاریگەی كامپ نووەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا شوێنی ئەستێرەی یانەكە و هاونیشتمانەكەی لیۆنێل میسی بگرێتەوە.

لەمبارەیەوە رۆبەرت فرناندێزی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی هەموو ئەو دەنگۆیانە بووەوە كاتێك ئاشكرای كرد كە یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو بەهیچ شێوەیەك گرینگی بە گرێبەستكردن لەگەڵ دیبالا نادات.

زیاتر گوتی: بەڵێ دیبالا یاریزانێكی باشە، بەڵام ئێستا ئێمە پێویستیمان پێی نییە و لە هێڵی هێرشبەر سێ لە باشترین هێرشبەرانی جیهانمان هەیە كە ئەوانیش لیۆنێل میسی، لویس سوارێز و نیمار دا سیلڤان.

جێی باسە هەرسێ هێرشبەرەكەی یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا ئاستێكی ناوازەیان پێشكەش كردووە و لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا توانیویانە 91 گۆڵ تۆمار بكەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م