ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك سه‌نته‌رێكی بازرگانی شاری ئه‌نتاڵیای باشووری توركیا ده‌هه‌ژێنێ و ژماره‌یه‌ك كوژراوی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، به‌پێی زانیاریی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی توركیا، له گۆڕەپانێکی راگرتنی ئۆتۆمبێل كه نزیک بووه له سه‌نته‌ری بازرگانیی شاری ئەنتاڵیا له باشووری توركیا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ده‌ته‌قێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته هیچ ئامارێك ڕا نه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام ئه‌وه زانراوه كه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئێسته ئه‌و شوێنه جگه له ئۆتۆمبێلی ئه‌بۆڵانس و پۆلیس ڕێ له هه‌موو هاتوچۆیه‌ك گیراوه و ڕاگه‌یاندنه‌كانیش له دووره‌وه ڕووماڵی ده‌كه‌ن، بۆیه هێشتا هیچ زانیارییه‌كی وردی له‌سه‌ر نه‌زاندراوه.
شاری ئه‌نتاڵیا له باشووری وڵاتی توركیایه، ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به یه‌كێك له شاره گه‌شتوگوزارییه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت و ساڵانه به سه‌دان هه‌زار گه‌شیار ڕووی تێ ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه‌ش له‌و شاره، به ته‌واوی پشێوی ده‌خاته دۆخی وڵاته‌وه.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن