ئافره‌تێك له شاری كه‌ركووك له نه‌خۆشخانه‌ی "دار ئه‌لحیكمه" پزیشكان به‌هۆی ده‌رزی لێدانه‌وه ده‌ماری ده‌ستی چه‌پی ده‌ته‌قێ و به‌وهۆیه‌وه تووشی دوو نه‌شته‌رگه‌ری قورس ده‌بێ و تا ئێستەیش ڕوون نییه چی به‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پی ئه‌و منداڵه دێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كه‌ركووكه‌وه بۆ "وشه" نێردراون، له نه‌خۆشخانه‌ی دار ئه‌لحیكمه‌ی كه‌ركووك، پزیشكێك ده‌رزییه‌ك له جۆری "Tramadol.I.V,I.M" له ده‌ستی ئافره‌تێك ده‌دات، ئه‌و ده‌رزییه پێویسته به هێواشی و له‌سه‌رخۆ له نه‌خۆش بدرێ، به‌ڵام پزیشكه‌كه به خێراییه‌كی زۆره‌وه پاڵی به ده‌رزییه‌كه ناوه و ده‌رمانه‌كه‌ی خستووه‌ته نێو خوێنی ئافره‌ته‌كه، به‌وهۆیه‌وه ده‌ماری سه‌ره‌كی ده‌ستی چه‌پی ته‌قیووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه وێنه‌ی ده‌ستی ئه‌و ئافره‌ته‌یشی بۆ "وشه" ناردووه و ده‌ڵێ، دوای لێدانی ده‌رزییه‌كه ده‌ستی ته‌قی و تووشی خوێنبه‌ربوون بوو و هه‌ڵئاوسان و شینبوونه‌وه‌ی ده‌ستی به‌رده‌وام بوو، تا وای لێهات ده‌ستی چه‌پی له جوڵه كه‌وت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، كه‌سوكاری بانگی پزیشكه‌كانیان كرد، له حاڵه‌ته‌كه ئاگه‌داریان كردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان پێ نه‌دا و گوتیان خۆی چاك ده‌بێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی شه‌و بوو و ئه‌وانیش ئێشكگربوون، هه‌ر خه‌ریكی مۆبایل بوون و بێباكانه دانیشتبوون، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی زیاتر تێكچوو، به په‌له گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركووك، له‌وێ ڕاسته‌وخۆ سڕكردنی گشتی "به‌نج عام"ی بۆ كرا و دوو نه‌شته‌رگه‌ری قورسی بۆ كرا، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی پزیشك هاوسه‌ری ئه‌م ئافره‌ته كه خه‌ریكی پیشه‌ی كرێكارییه، بڕی دوو هه‌زار و 500 دۆلار زیانی به‌ركه‌وت، وه‌ك تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له شاری كه‌ركووك.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه‌ركووك، دوای ئه‌وه دێ له ماوه‌ی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئاكرێ، به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه ده‌ستی منداڵێكی دوو ساڵ و چوار مانگ به ناوی "سه‌نا" بڕدرایه‌وه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگه پێوه‌نداره‌كان هاتنه سه‌ر خه‌ت و هه‌مووان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره‌ی پزیشك و كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئاكرێیان ده‌كرد.