به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ئه‌نجامی كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و له سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا له‌گه‌ڵ زیادبوونی خێرایی با، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌له هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 31 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م باشووری كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ دواتر بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێ، له سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و له هه‌ندێ كات بۆ په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 32 پله و نزمترین پله‌ش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.