گۆڵكارەكەی ئیتاڵیا: 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ من زۆرە
ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری یانەی تۆرینۆی ئیتاڵی دانی بەوەدانا كە شایستەی 100 ملیۆن یۆرۆ نییە كە یانەكەی لەبەرامبەر فرۆشتنی داوای دەكات.
بیلۆتی بۆ وارگەی (میدیاسێت)ی ئیتاڵی گوت: راستیدا پێموانییە شایستەی 100 ملیۆن یۆرۆ بم، بەڵام ئەو ژمارەیە لای من گرینگ نییە.
زیاتر گوتی: نرخی گواستنەوەی یاریزانان لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕانكاری گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی یاریزانان بەشێویەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
بیلوتی یەكێكە لە ئامانجە سەرەكییەكانی هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و چێڵسی ئینگلیزی، بەڵام سەرۆكایەتیی یانەی تۆرینۆ بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
بیلۆتی تا ئێستا لەگەڵ ئیدین دزیكۆی هێرشبەریانەی رۆما، گۆڵكاری خولی پلە یەكی ئیتاڵیان و 25 گۆڵیان تۆمار كردووە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم