ریال مەدرید بەفەرمی ئەنگاوتنی بێڵی راگەیاند

:: AM:11:06:26/04/2017 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەكدا باری تەندروستی ئەستێرە ویڵزییەكەی گاریس بێڵی ئاشكرا كرد كە لە یاریی كلاسیكۆی یەكشەمی رابردوودا بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە تووشی ئەنگاوتن ببوو.

یانەكە ئاشكرای كرد كە دوای پشكنینی وردی پزیشكی بۆیان دەركەوتووە كە بێڵ ئەنگاوتنی لە ماسوولكەكانی قاچیدا هەیە.

لای خۆشییەوە رۆژنامەی (ماركا)ی نزیك لە یانەی ریال مەدرید بڵاوی كردەوە: بێڵ بەهۆی ئەو ئەنگاوتنەوە ماوەی 3 هەفتە لە یاریكردن دوور دەكەوێتەوە، واتە لە 5 یاریی داهاتووی یانەی ریال مەدرید یاریی ناكات.

ئەو یارییانەی یانەی ریال مەدرید كە بێڵ یاریی تێدا ناكات برێتین لە دیپۆرتیڤۆ لاكڕۆنیا، ڤالێنسیا و گرانادا لە خولی ئیسپانیا، هەروەها لە یاریی چوون و هاتنی قۆناغی پێش كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یاریی ناكات.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م